بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - بە گێڕانەوە لە CNBC، بینگ لیۆی توێژەری ٣٧ ساڵە بواری پزیشکی کە لە سەر ڤایرۆسی کۆرۆنای دەکۆڵیەوە و بڕیار بوو بەمزووانە ئەنجامی توێژینەوەکانی ڕاگەیێنێت، لە لایەن کەسی نادیارەوە کوژرا.
بە گوێرەی ئەو هەواڵە، رۆژی شەممە تەرمی لە ماڵێک لە باکووری ویلایەتی پێستبۆرگ لە کاتێکدا کە تەقە لە سەر و ملی کرابوو، دۆزایەوە.
هەروەها یەک کاتژمێر دوای دۆزرانەوەی تەرمی لیۆ، تەرمی کەسێکی دیکە بە ناوی هۆڤا گۆ لە ناو ئۆتۆمبیلەکەی لە مەودای نیو مایلی شوێنی کوژرانی لیۆ دۆزرایەوە و بە وتەی پۆلیس ئەو دووە یەکتریان دەناسی.
دوای دۆزرانەوەی تەرمی دووهەم، پۆلیس لای وایە لیۆ بە دەستی گۆ کوژراە و پاشان گۆ لە ناو ئۆتۆمبیلەکە خۆی کوشتووە.
شایانی باسە، لیۆ لە زانکۆی نیشتمانی سەنگاپوور بڕوانامەی دوکتۆری زانستگەلی ڕایانێشیی وەرگرتووە و یەکێک لە توێژەرانی کولێژی پزیشکی زانکۆی پێتسبۆرگ بووە و بە وتەی ئەو زانکۆیە زیاتر لە ٣٠ توێژینەوەی لە بواری سیستمەگەلی بایۆلۆژیکی ئەنجام داوە.
342/